Accessibility links

پەرلەمانی ئەوروپا ئۆرسۆلا ڤۆن دەیر لین بۆ سەرۆکایەتی کۆمسیۆنی ئەوروپا پەسەند دەکات


ئۆرسۆلا ڤۆن دەیر لین
ئۆرسۆلا ڤۆن دەیر لین

سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا دەیڤد ساسۆلی وتی پەرلەمانی ئەوروپا ئۆرسۆلا ڤۆن دەیر لینی ئەڵمانی بۆ پۆستی سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا پەسەند کرد، ئەمەش دوای ئەوەی دەنگدانێک ئەنجامدرا و لە دەنگدانەکەدا ڤۆن دەیر لین زۆرترینی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

ڤۆن دەیر لین هاوپەیمانێکی نزیکی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵە و پێویستی بە بەدەستهێنانی بەلایەنی کەمەوە 374 دەنگ بوو تاوەکو لەلایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە پەسەند بکرێت، لە ئەنجامدا 383 دەنگی بەدەستهێنا.

سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا وتی 22 پەرلەمانتار دەنگیان نەداوە و کارتی دەنگدانەکەیان بە سپێتی بەجێهێشتووە.

دوای ئەوەی پەسەند کرا وەکو سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا، ڤۆن دەیر لین بەڵێنیدا یەکێتی ئەوروپا " یەکگرتووتر و بەهێزتر " بێت.

لە مانگی یانزەدا ڤۆن دەیر لین دەست بەکاردەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG