Accessibility links

بۆڕێڵ: وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا نزیکبوونەتەوە لە ڕێکەوتن لەسەر سزا نوێییەکان


بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆسێپ بۆڕێڵ

بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆسێپ بۆڕێڵ دەڵێت وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا " نزیکبوونەتەوە " لە ڕێکەوتن لەسەر پێشنیاری سزا نوێیەکانی یەکێتیەکە دژی ڕووسیا، لەوانەش قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا.

بۆڕێڵ لە ئیتاڵیا وتی " هیوادارم ڕێکبکەون. نزیکبوونەتەوە، پێویستمان بەم ڕێکەوتنەیە چونکە هێشتا دەبێت فشاری ئابووری و دارایی زیاتر بخەینە سەر ڕووسیا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG