Accessibility links

هەلیکۆپتەرێکی لەشکری ئەثیوپـیا دەکەوێتە خوارێ و 17 کەس گیانیان لەدەست‌دەدەن


میدیای فەرمی ئەثیوپیا دەڵێت هەلیکۆپتەرێکی لەشکری وڵاتەکەیان کەتووەتە خوارێ و لە ئاکامدا 17 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فەرمی ئەثیوپـیا دەڵێت لەشکر ئەمڕۆ پـێنجشەممە ڕایگەیاند فڕۆکەکە لە شاری دریدەوای هەستابوو بە ئاڕاستەی شاری بیشۆفتو لە هەرێمی ئاورومیای ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە.

فڕۆکەکە 13 کەسی لەشکری و 4 کەسی سیڤیلی تێدابووە. سیڤیلەکان دوو ژن و دوو منداڵ بوون.

ئاژانسەکە باسی لەوە نەکرد بۆچی ئەو کەسە سیڤیلانە لە فڕۆکەکەدا بوون.

بەپـێی زانیاریـیەکان فڕۆکەکە لە ئاسماندا گری گرتووە و لە نزیک بشۆفتو کەوتووەتە خوارێ. لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ زانینی هۆکاری کەوتنی فڕۆکەکە.

XS
SM
MD
LG