گوته‌بێژی حکومه‌تی ئه‌ثیوپـیا شیملیس که‌مال گوتی چه‌ند هێزێـکی وڵاته‌که‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به قوڵایی 16 کیلۆمه‌تر چوونه‌ته ناو خاکی ئه‌ریتریا و هێرشی سه‌رکه‌وتووانه‌یان کردووه‌ته سه‌ر دوو بنکه‌ی له‌شـکری که تیایاندا مه‌شق و ڕاهێنان به چه‌ند کۆمه‌ڵێـکی تێـکدهر ده‌کرێن.
شیملیس که‌مال گوتی ئه‌و کۆمه‌ڵانه له لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌ریتریاوه پـشـتگیریدهکرێن و چه‌ند هێرشێـکیان له ناو ئه‌ثیوپـیا ئه‌نجامداوه.
گوته‌بێژه‌که‌ی حکومه‌تی ئه‌ثیوپـیا که له ئه‌دیس ئه‌بابا بۆ په‌یامنێران ده‌دوا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که شه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی و له‌شـکری ئه‌ریتریا ڕووی نه‌داوه، به‌ڵام هیچ ورده‌کاری زیاتری له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌که نه‌دا.
به مه‌به‌ستی زانینی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا په‌یوه‌ندی به دیپـلۆماتێـکی ئه‌ریتریا کرد، به‌ڵام ئه‌و هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی نه‌بوو.
ئه‌ثیوپـیا به‌رده‌وام ئه‌ریتریا تاوانبارده‌کات به‌وه‌ی داڵده‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه یاخیبووانه ده‌دات که په‌لاماری ناوچه‌ی ئهفاری ئه‌ثیوپـیا ده‌ده‌ن.