Accessibility links

ئیستۆنیا دەڵێت وڵاتانی ئەوروپا دەبێت خەرجی بەرگری دوو هێندە بکەن


وەزیری دەرەوەی ئیستۆنیا ئورماس ڕاینسالو
وەزیری دەرەوەی ئیستۆنیا ئورماس ڕاینسالو

وەزیری دەرەوەی ئیستۆنیا دەڵێت بەهۆی جەنگەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا وڵاتانی ئەوروپا دەبێت خەرجی بەرگرییان دوو هێندە بکەن، وتیشی وڵاتەکەی خۆی پلانی هەیە خەرجی بەرگری نیشتیمانی وڵاتەکە بۆ لە سەدا 3 زیاتر بکات.

وەزیری دەرەوەی ئیستۆنیا ئورماس ڕاینسالو لە میانەی گەشتێکیدا بۆ کیێڤ لەگەڵ شەش وەزیری دیکەی دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپیدا ئەم لێدوانەی بۆ ڕۆیتەرزدا.

سەردانەکەی وەزیرەکان ئامانج لێی دەرخستنی پشتیوانی بووە بۆ ئۆکرانیا، لە کاتێکدا کە ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی پچڕانی هێڵەکانی کارەبا بووەتەوە بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ڕووسیاوە.

وتی " دەمانەوێت ببینین وڵاتانی ئەوروپا خەرجییەکانی بەرگرییان لە کاتی جەنگی ئۆکرانیا و دوای جەنگەکەشدا دوو هێندە بکەن، ئێمە لە سەدا 3 ی داهاتی ناوخۆمان لە بەرگری نیشتیمانی وڵاتەکەماندا خەرج دەکەین."

هەفتەی ڕابردوو سکرتێری گشتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ وتی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتیە سەربازییەکەدا، کە ئیستۆنیاشی تێدایە، ڕەنگە بڕیار بدەن بۆ زیادکردنی خەرجی سەربازییان کە لە ئێستا لە سەدا 2 ی داهاتی ناوخۆیانە.

لە دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە، زۆرێک لە وڵاتانی ناتۆ خەرجی سەربازییان زیاتر کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG