Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا: هەر جووڵەیەکی تورکیا لە باکووری سوریا جێی قبوڵکردن نیە و ڕێگەی لێدەگرین


وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئەسپەر

وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئەسپەر وتی هەر ئەرکێکی سەربازیی تورکیا لە باکووری سوریا " جێی قبوڵکردن نابێت " و ئەمەریکا ڕێگە لە هەر جووڵەیەکی تاکلایەنە دەگرێت.

ئەسپەر بە ڕۆژنامەنووسانی وت " پێمان وایە هەر جووڵەیەکی تاکلایەنانە لەلایەن ئەوانەوە جێی قبوڵکردن نیە."

وتیشی " ئەوەی دەیکەین ئەوەیە کە ڕێگە لە هەر جووڵەیەک دەگرین کە کار بکاتە سەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ئەمەریکا و تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکووری سوریا."

جێی ئاماژەیە ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی سەربازی لە دژی هێزە کوردییەکانی لە ناو خاکی سوریادا ئەنجام دەدات.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی دووشەممە وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنکەرە وتی چاوەڕوانن ئەمەریکا بەشێوەیەکی ئەرێنی وەڵامی داواکارییەکانیان بداتەوە بۆ کۆتای هێنان بە یارمەتیدانی هێزەکانی یەپەگە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG