وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەسەڵاتی داوەتێ ئەگەر کرا وەڵامی ئەو هێرشە بداتەوە کە گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئیران لە عێراق ئەنجامیاندا و بووە هۆی کوژرانی دوو سەربازی ئەمەریکی و سەربازێکی بەڕیتانی.
ئێسپەر بە ڕۆژنامەنووسانی وت " قسەم لەگەڵ سەرۆک کرد. دەسەڵاتی داومەتێ چی پێویست بێت بیکەین کە لەگەڵ ڕێنماییەکانی ئەودا بگونجێت. "
کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا ئەمەریکا هێرش دەکاتە سەر ئێران، ئێسپەر وتی هەموو بژاردەکان لەبەردەستدان، " بەڵام لە ئێستادا سەنگ دەخەینە سەر گروپێک یاخود چەند گروپێک کە پێمان وایە ئەو هێرشەیان بۆ سەر بنکەی تاجی ئەنجامداوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز