وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر وتی ئاماژە هەن لەسەر ئەوەی ئێران یاخود ئەو هێزانەی کە پشتیوانیان لێدەکات پلان بۆ ئەنجامدانی هێرشی دیکە دادەڕێژن.
مارک ئێسپەر بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هەندێک ئاماژە هەن لەسەر ئەوەی پێدەچێت پلان بۆ هێرشی دیکە دابڕێژن، ئەمە شتێکی تەواو نوێ نیە، دوو مانگ سێ مانگ پێش ئێستا ئەمەمان دەبینی."
وتیشی " ئەگەر ئەوە ڕووبدات ئەوا ئێمەش دەجوڵێین، بەو بۆنەیەشەوە، ئەگەر شتێک ببیستین لەسەر هێرش یاخود ئاماژەیەک، ئەوا پێشوەختە دەجوڵێین بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمەریکا و ژیانی ئەمەریکییەکان."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز