رۆژی 22 مانگی یه‌ک کۆماری کوردستان له مه‌هاباد له زاری ڕێبه‌رانیه‌وه له مه‌ێدانی چوارچرا ڕاگه‌یندرا، له پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشوو له باکوری ئێران و کردنه‌وه‌ی بنکه‌ی نۆێی سه‌ربازی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپادا ئه‌م کۆماره به بێ هێزێک بۆ پاراستنی مایه‌وه و ڕژێمی شاهه‌نشاهی ئه‌و کاته‌ی ئێرا هێرشی کرده سه‌ر.
ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ڕووبه‌ری کۆماری کوردستان ل مه‌هاباد له جوگرافیایه‌کی سنورداردا بووه، به‌ڵام گرنگیه مێژووییه‌که‌ی ئه‌م کۆماره ته‌مه‌ن یازده مانگیه وایکردووه ئه‌مڕۆش جێی یادکردنه‌و و قسه له‌سه‌رکردن بێت.
هه‌وڵه‌کان له لایه‌ن ڕژیمه‌که‌ی شاهه‌نشاه و ڕژیمی ئێستای کۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام بوون له شێواندنی که‌سایه‌تیه باڵاکانی ناو ئه‌م کۆماره‌ی کوردستان و هه‌ر وه‌ها دامه‌زراوه‌کانیشی، به‌ڵام ئه‌و جۆره هه‌وڵانه سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، به‌ڵام ئه‌مه به‌و واتایه نییه که کاریگه‌ری نه‌بووبێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:37 خوله‌که