Accessibility links

ئەردۆگان: پشتیوانیکردنی ئەمەریکا لە یەکینەکانی پاراستنی گەل کاریگەری دەبێت بۆ سەر بڕیارەکانی تورکیا


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی بڕیاری ئەمەریکا بۆ پشتیوانیکردن و کۆمەکیکردنی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کوردی سوریا کاریگەری دەبێت بۆ سەر بڕیارەکانی تورکیا.

ئەم لێدوانەش پێش سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن دێت بۆ تورکیا.

هەر سەبارەت بە سوریا وەزیری دەرەوەی کازاخستان وتی وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا و ئێران و تورکیا بەنیازن مانگی داهاتوو کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن سەبارەت بە ڕەوشی سوریا.

وەزیری دەرەوەی کازاخستان خەیرەت ڕەحمانۆڤ بە ڕۆژنامەنووسانی وت ئەو سێ لایەنە هێشتا لەسەر بەروار و شوێنی کۆبوونەوەکە ڕێنەکەوتون بەڵام ئەستانەی پایتەختی کازاخستان لەنێو بژاردەکاندایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG