Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر: مەبەستی ئەردوگان رێگریکردنە لە دامەزراندنی قەوارەیەکی تری کوردی لە باشووری وڵاتەکەی


دکتۆر جەبار قادر دەڵێت ئۆپۆزسیۆنی نێوخۆی تورکیا رەخنەی توند لە سیاسەتەکانی رەجەب تەیب ئەردوگان دەگرن سەبارەت بە سوریا و سیاسەتی دەرەوەی بە گشتی، ئەوانەی کە ئەنجامەکانی بە پێچەوانەی ئەوە بوون کە ئەردوگان باسیان لێوە دەکات . هەروەها ئەو ترسەی لەبەرامبەر کورد هەیە ئەوەی بۆ سەد ساڵە کۆماری تورکیا پێوەی دەناڵێنێت. سەبارەت بە پەلەکردنی واشنتن و ئەنکەرە بۆ پێکهێنانی بنکەیەکی هاوبەشی لەشکری بۆ وتوێژکردن لەسەر مەسەلەی دامەزراندنی ناوچەیەکی ئارام لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و هۆکاری بەشداریکردنی ئەمەریکا لەو پرۆسەیەدا و دەرئەنجام رەزامەندی دەربڕینی ئەمەریکا بۆ پێداگریەکانی تورکیا، دکتۆر جەبار قادر شارەزای کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت ؛ هەردوو لایان یاری بە کات دەکەن هەروەها مەبەستی ئەمەریکاش بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانی سەرۆکی تورکیا بۆ ئەوەیە کە تورکیا لە روسیا نزیکنەبێتەوە و هەژموونی روسیا و ئێران لە ناوچەکەدا بە گشتی و لە سوریادا بەتایبەت بەرەو زیادبوون نەچێت. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکاوە لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر؛ شارەزای کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:17 0:00

XS
SM
MD
LG