Accessibility links

تورکیا هۆشیاری دەدات سەبارەت بە هێرشەکەی سەر ئیدلبی سوریا


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی ئەو هێرشەی حکومەتی سوریا دەیکاتە سەر ئیدلب دەبێتە هۆی دروستبوونی مەترسی مرۆیی و ئاسایش بۆ تورکیا و ئەوروپا و وڵاتانی دیکەش.

هەفتەی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا و ڕوسیا دەستیان کردەوە بە بۆردومانکردنی پارێزگای ئیدلب، دوای چەند هەفتەیەک لە ئارامی کە وادیارە خۆ ئامادەکردنێک بووە بۆ هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر ئیدلب.

هەفتەی ڕابردوو ئەردۆگان لە میانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ئێران و سەرۆکی ڕوسیادا شکستی خوارد لە دەستکەوتنی ڕێکەوتنێکی ئاگربەست لە ئیدلب.

لە نوسراوێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جێرناڵدا هاتووە دەڵێت ئەردۆگان داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کردووە سەبارەت بە ئیدلب بجوڵێن و هۆشیاریداوە لەوەی هەموو جیهان باجەکەی دەدات ئەگەر هێرشێکی بەرفراوان بکرێتە سەر ئیدلب.

ئەردۆگان وتی " هەموو ئەندامانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت بەرپرسیارێتی خۆیان بزانن لەکاتێکدا هێرشکردنە سەر ئیدلب لە ئاسۆدایە. دەرەنجامەکانی زۆر گەورە دەبن."

وتیشی " هەر هێرشێکی ڕژێمی سوریا مەترسیی مرۆیی و ئاسایشی گەورە بۆ تورکیا و هەموو ئەوروپا و وڵاتانی دیکەش دروست دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG