Accessibility links

ئەردۆگان: تورکیا ناتوانێت لە گرێبەستی موشەکی ئێس 400 ی ڕوسی بکشێتەوە


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی تورکیا ناتوانێت لە گرێبەستی کڕینی سیستمی موشەکی ئێس 400 ی بەرگری لە ڕوسیا بکشێتەوە.

ئەردۆگان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی خەبەر تورکی تایبەتدا ئەم لێدوانەیدا. هەروەها کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی کە ئایا تورکیا دەتوانێت موشەکی ئێس 400 بکڕێت بەڵام بڵاوینەکاتەوە، ئەردۆگان لە وەڵامدا وتی ئەوە ڕێی تێناچێت.

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا هۆشیاری داوەتە تورکیا موشەکی ئێس 400 لە ڕوسیا نەکڕێت و دەڵێت لەوانەیە ئەوە گرێبەستە بەرگرییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا بخاتە مەترسیەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG