Accessibility links

ئەردۆغان دەڵێت ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لە سنووری باشووری وڵاتەکە دەستپێدەکات


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت ئەنقەرە بەزووترین کات ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێ بەدرێژایی سنووری باشووری وڵاتەکە دەستپێدەکات، ئەوەش بەمەبەستی دامەزراندنی ناوچەیەکی پارێزراو بەدرێژایی 30 کم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە تیرۆریستییەکان لەو ناوچانەدا.

ئەردۆغان بەبێ ئەوەی وردەکاری بدات وتی " ئامانجی سەرەکی ئەم ئۆپەراسیۆنانە ئەو ناوچانە دەبن کە ناوەندی هێرشەکانن بۆ سەر وڵاتەکەمان و ناوچە پارێزراوەکانمان."

ئەردۆغان وتی هەر کە هێزەکانی ئاسایش و هەواڵگری وڵاتەکە ئامادەکارییەکانیان تەواو کرد دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنەکان دەستپێدەکەین.

ڕەنگە ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا باکووری سوریا بکاتە ئامانج، کە لەوێ تورکیا لە ساڵی 2016 ەوە کۆمەڵێک ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجامداوە بۆ لەناوبردنی یەکینەکانی پاراستنی گەل " یەپەگە ".

هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانییان لێدەکرێت و لە ساڵی 2014 ەوە بەشێوەیەکی بەرچاو پشتیان پێبەستراوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا، پشتیوانیان لە یەپەگە کردووە.
بەیاننامەکەی ئەردۆغان لەکاتێکدایە تورکیا دژایەتی خۆی دەربڕیوە بۆ هەوڵەکانی سوید و فینلەندا بۆ چوونە پاڵ هاوپەیمانێتی ناتۆ. ئەنقەرە دەڵێت ئەو دوو وڵاتە داڵدەی ئەو کەسانەیان داوە کە پەیوەندییان بە پەکەکە و لایەنگرانی کەسایەتی ئایینی تورکی فەتحوڵا گولەنەوە هەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG