Accessibility links

ئەردۆغان بۆ یەکەمجار باس لە "دەستبەرداربوون لە دەسەڵات" دەکات


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی هەینی 8ی مانگی سێ ڕایگەیاند هەڵبژاردنی ناوخۆیی کە لە لە 31 ی مانگی سێدا بەڕێوەدەچێت، دوا دەرکەوتنی دەبێت لە هەڵبژاردنەکاندا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ئەردۆغان ڕایگەیاندووە "ئەمە بۆ من یاری کۆتاییە و بەپێی یاسا ئەمە دوا هەڵبژاردنی منە".

ئەردۆغان هەوڵ دەدات دەسەڵات لە شارەوانییەکانی هەردوو شارە گەورەکەی ئەنکەرە و ئەستەنبوڵ وەربگرێت کە لە ساڵی 2019ەوە بەدەست ئۆپۆزسیۆنەوەیە.

ئەردۆغان لە مانگی پێنجی ساڵی ڕابردوو بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیادا هەڵبژێردرایەوە و بەم شێوەیەش زیاتر لە 20ساڵە سەرکردایەتی سیاسی تورکیای لەدەستدایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG