Accessibility links

ئەردۆگان: تورکیا بەمزووانە سیستمی ئێس 400 ی ڕوسیی بەدەست دەگات


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی بەمزووانە وڵاتەکەی سیستمی بەرگری موشەکی ڕوسی ئێس 400 ی بەدەست دەگات، ئەوەش دوای ئەوەی بە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتنی ڕاگەیاند پاشگەزنابێتەوە لەو گرێبەستەی کە زیانی گەیاند بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتن.

جێی ئاماژەیە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا گرژییان تێکەوت دوای ئەوەی تورکیا بڕیاریدا سیستمی بەرگری موشەکی ڕوسی ئێس 400 لە ڕوسیا بکڕێت، واشنتنیش دەڵێت ئەو سیستمە لەگەڵ سیستمە بەرگرییە موشەکییەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆدا یەکناگرێتەوە و هەڕەشەیە بۆ سەر فڕۆکە جەنگیە ئێف 35 ەکانی ئەمەریکا.

هەروەها بەرپرسانی ئەمەریکا هۆشیاریاندایە تورکیا سەبارەت بە کڕینی سیستمەکە و وتیان ئەگەر هاتوو تورکیا بەردەوام بێت لەو گرێبەستە ئەوا ئەمەریکا تورکیا لە بەرنامەی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 دەردەکات و سزا دەسەپێنێت بەسەر ئەو وڵاتەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG