Accessibility links

نەتەنیاهو: ئەردۆغان کورد جینۆساید دەکات و وانەی ئەخلاقیاتی شەڕ بە ئیسرائیل دەدات


سەرۆک وەزیری ئیسرائیل جارێکی دیکە وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکی تورکیای دایەوە کە ئیسرائیلی بە پـێشێلکردنی مافی فەڵەستینیـیەکان تاوانبارکردووە.

بەنجامین نەتەنیاهو لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی" ئەردۆغان ئەو دیکتاتۆرەیە کە دەیان هەزار نەیاری سیاسی ڕەوانەی زیندان دەکات و تاوانی جینۆساید لە دژی کوردەکان ئەنجام دەدات و باکوری قوبرسی داگیرکردووە، ئێستاش هاتووە وانەی دیموکراسی و ئەخلاقیاتی شەڕ دەدات بە من و ئیسرائیل و هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل. جێی پـێکەنینە."

پاشان نووسیویەتی" باشترە خۆی لە ئۆرشەلیم هەڵنەقورتێنێت، بۆ 3000 ساڵە پایتەختمانە. ئەردۆغان تەنیا دەتوانێت لە ئێمەوە فێری چۆنیەتی ڕێزگرتن لە هەموو ئاینێک و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ ببێت."

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان شەوی چوارشەممە لە وتارێکیدا لە ئەنکەرە سەرۆک وەزیری ئیسرائیلی تاوانبارکرد بەوەی هەزاران ژن و منداڵی و بە تەمەنی فەڵەستینی زیندانیکردووە. گوتیشی ئەگەر ستەمکار لە جیهاندا هەبێت، ئەوە نەتەنیاهووە.

XS
SM
MD
LG