Accessibility links

ئەردۆغان دەڵێت لە پاش ڕزگارکردنی ئەلباب ئامانجیان مەنبجە


سەرۆکی تورکیا دەڵێت لەم نزیکانە هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریای نزیک لە ئەنکەرە بە پاڵپشـتی لەشکری تورکیا شارۆچکەی ئەلبابی ژێر دەسـتی داعش کۆنترۆڵ دەکەن و پاشان ئامانجیان کۆنترۆڵکردنی شارۆچکەی مەنبجی ژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەبێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتارێـکدا لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنکەرە بۆ بەرپـرسانی خۆجێی ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی لە پاش ئەلباب سوورین لەسەر پاککردنەوەی هەموو ئەو ناوچانەی دیکەی ژێر دەستی ڕێکخراوە تێرۆرسـتیەکانن کە کردویانەتەنە بنکەی خۆیان، لە پـێش هەموویانەوە ناوچەی مەنبج.

جێی ئاماژەیە لە پاش دوو مانگ لە شەڕی قورس و قوربانیـیەکی زۆر، لە مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوو ئەنجومەنی لەشکری مەنبج بە پاڵپشـتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانێـتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا، شارۆچکەی مەنبجی لە داعش ڕزگارکرد.

ئەبو لەیلا کە سەرکردەیەکی گەورەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بوو، لە ئۆپـۆراسیۆنی ڕزگارکردنی مەنبج گیانی لەدەستدا.

XS
SM
MD
LG