Accessibility links

سەرۆکی تورکیا لەسەر پـوتن ڕەخنە لە سەرۆکی ئەمەریکا دەگرێت


سەرۆکی تورکیا ڕەخنەی لە سەرۆک جۆو بایدن گرت کە لە چاوپـێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا وتبووی "بەڵێ سەرۆکی ڕووسیا مرۆڤکوژە".

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی وتی" ئەو دەستەواژانەی بەڕێز بایدن بۆ بەڕێز پـوتنی بەکارهێناون، بۆ سەرۆک وڵاتێک گونجاو نیـیە بەکاریانبهێنێت، چونکە وەسفکردنی سەرۆکی ڕووسیا بەو وشانە لەلایەن سەرۆکی وڵاتێکی دیکەوە شتێکە جێی قبوڵ نیـیە ، وە من بۆخۆم وەڵامدانەوەکەی سەرۆک پـوتنم زۆر پێ جوان و ژیرانە بوو."

داکۆکیکردنی ئەردۆغان لە پـوتن لە کاتێکدایە سەرۆک بایدن لەوەتای هاتووەتە سەر دەسەڵات هیچ پەیوەندیـیەکی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ئەنجام نەداوە.

سەرۆک جۆو بایدن بەر لە هەڵبژاردنەکان لە چاوپـێکەوتنێکیدا لەگەڵ نیویۆرک تایمز، لە بارەی ئەردۆغانەوە پـرسیاری لێکرا، ئەویش لە وەڵامدا گوتی کەسێکی زۆردارە و پـێویستە خەڵکی دیکە لە تورکیا هان بدەین شکستی پـێبهێنن نەک لە ڕێگەی کودەتاوە، بەڵکو لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە.

XS
SM
MD
LG