Accessibility links

تورکیا هەندێک لە دەسەڵاتەکان دەگوازێتەوە بۆ سەرۆک


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان

تورکیا نوسراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هەندێک لە دەسەڵاتەکان دەگوازێتەوە بۆ سەرۆکی وڵاتەکە، ئەمەش لە چوارچێوەی گۆڕانی سیستمی وڵاتەکە بۆ سیستمی سەرۆکایەتی دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمان.

نوسراوەکە کە لە ڕۆژنامەیەکی فەڕمیدا بڵاوکراوەتەوە تیایدا هەندێک گۆڕانکاری لەو یاسایانەدا کراوە کە لە ساڵەکانی نێوان 1924 بۆ 2017 دا دەرچوون و تایبەتمەندییەکانی سەرۆک وەزیری وڵاتەکە و ئەنجومەنی وەزیران دەگوازرێنەوە بۆ سەرۆک و ئۆفیسی سەرۆکایەتی.

جێی ئاماژەیە لە گشتپرسییەکەی ساڵی ڕابردووی تورکیادا تورکەکان بە زۆرینەی دەنگ لە بەرژەوەندی سیستمی سەرۆکایەتی دەنگیاندا. ئەم گۆڕانکارییەش دوای بردنەوەی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئۆفیسی سەرۆک وەزیران هەڵدەوەشێنرێتەوە و ئەردۆگان دەتوانێت وەزارەتەکان پێک بهێنێت و ڕێکیان بخات و کارمەندەکانی وەزارەتەکان بگوازێتەوە بەبێ ئەوەی پێویستی بە ڕەزامەندی پەرلەمان هەبێت.

جێی ئاماژەیە لەو کاتەوەی کە باری نائاسایی ڕاگەیەندراوە لە تورکیا دوای هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 ، حکومەت یاسا دەردەکات بەبێ ئەوەی ڕەزامەندی پەرلەمانی لەسەر بێت. ئەردۆگان بەڵێنیدا دوای هەڵبژاردنەکان باری نائاسایی لاببات.

نوسراوەکە ڕۆژی چوارشەممە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG