Accessibility links

ڕومی هەرکی باس لە ڕووداوی کوژرانی براکەی لە شایـیەکەی هەولێر دەکات


arbil daily life 2
arbil daily life 2

لە شەڕە تەقەکەی نێو شایـیەکەی هەولێر، ئەوەی هەینی ڕابردوو ڕوویدا، هەیسەم عەسکەر برای هونەرمەندی میللی ڕومی هەرکی گیانی لەدەست دا.

ڕومی هەرکی لە بارەی کوژرانی براکەی بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە براکەی کوژراوە و ئەوان سکاڵایان لە لای پۆلیس تۆمارکردووە و ئاسایش و ئاژانسیش ئاگادارن و ناوی چەند تومەتبارێکیان داوە ئەوانەی کە دیارن لەناو ئەو چوارچیوەیەی کە ئەو شەڕەیان درۆستکردووە، نۆ دە کەسێکن ئینجا بە پێی بریاری دادوەر دەبێت دەستگیر بکرێن هێشتا دەستگیرنەکراون ئەگەر دەستگیربکرێن بە پێی ئیجرائاتی یاسایی.

لە بارەی ئەوەی کەوا براکەی هونەرمەند ڕومی هەرکی کە گیانی لە دەستداوە لە چ شوێنێکی ڕووداوەکە بووە ئایا خوی بەشێک نەبووە لەوەی کە شەڕی کردبێت یاخود شەڕ بەئاراستەی ئەو هاتبێت؟

ڕۆمی هەرکی لەوبارەیەوە دەڵێت ، براکەی پەیوەندی بە هەردوولاوە نیە، هەردوولا خزم بوونە ، دوو بنەماڵە بە شەڕ هاتوونە برا بچوکەکەی گولەی بەرکەوتووە یەعنی بێ دەستی .

ئایا ئەو کەسەی کە برای رومی هەرکی کوشتووە دەستگیرکراوە هەروەها بە پێی زانیاریەکانی ناوبراو تا ئێستا چەند کەس بەهۆی ئەو ڕووداوەوە دەستگیرکراون ؟

نۆ دە کەسن نازانێت گولەی کامەیان بەر بە براکەی کەوتووە بەڵام دەبێت یاسا هەر ئەو نۆ دە کەسە بگرێت و هەموو تاوانباران بگرێت ، پۆلیس گوتی سێ کەسیان دەستگیرکردووە ، ڕومی هەرکی دەڵیت نازانێت ئەو کەسانە کێن کەوا دەستگیرکراون .

باسی هێنانی چەکی جۆراوجۆر دەکرێت بۆ پێش هۆلی ئاهەنگ ، لەوبارەیەوە رۆمی هەرکی دەڵێت چەکەکان هەموویان بێ مولەت بوون بە ئێم فۆر و کلاشینکوف و دەمانچە و چەکی ترەوە

بەهۆی ئەو ڕووداوەوە چەند کەس گیانیان لە دەستدا و چەندی تر بریندارن ؟

هونەرمەندی ناوبراو زیاتر دەڵێت براکەی بووەتە قوربانی و یەکێکی تریش لە بریندارەکان گیانی لە دەستدا و چار کەسی تریش بریندارن واتا شەش کەسی گرتووتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:24 0:00

XS
SM
MD
LG