Accessibility links

پارێزگارى هەولێر لە بارەى گرفت دروستكردن بۆ پەرلەمانتاران و دروستكردنى مەلەفى ئەمنى بۆ سكرتێرى پەرلەمان دەدوێت


پارێزگارى هەولێر ، ئاماژە بەوە دەكات ئەندامانى پەرلەمانى كوردستانى سەربە فراكسیۆنە جیاجیاكان ئازادانە لە نێوان هەولێر و سلێمانیدا هاتووچۆ دەكەن، دەڵێت"ئەو پەرلەمانتارانەى دەڵێن رێگەى چوونە هەولێرمان پێنەدراوە راست ناكەن."

نەوزاد هادى ، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"پەرلەمانتاران هەر لەخۆیانەوە شت دروست دەكەن و بریارى سیاسى پێشوەخت یان هەیە."

دەربارەى چۆنیەتى بێدەنگ بوونى ئیدارەى هەولێر لەوپرِوپاگەندانەى كە پەرلەمانتاران لە دژیان دەیكەن ، ئەگەر قسەى پەرلەمانتاران بنەماى نیە، نەوزاد هادى وتى"بارودۆخە سیاسیەكە خۆى مەشحونە و وەزعەكە تەحەمولى شكات و شكاتكارى ناكات."

بەشێك لە راگەیاندنە كوردیەكان بڵاویانكردەوە گوایە دەزگا ئەمنیەكانى هەولێر بەتۆمەتى تیرۆر بریارى دەستگیركردنیان بۆ فەخرەدین قادر سكرتێرى پەرلەمان و دوو پەرلەمانتارى كۆمەڵ دەركردووە،بەڵام نەوزاد هادى ئەو هەواڵانەى رەتكردەوە و رایگەیاند"ئەگەر دۆسیەى ئەمنى بۆ ئەو پەرلەمانتارانە بكرایەتەوە دەدرانە دادگا و مەسەلەكە راست نیە."

سەبارەت بەو مەترسیانەى لاى هەندێك پەرلەمانتار دروست بوون بەوەى لەكۆبوونە نائاساییەكەى رۆژى چوارشەمەدا لەلایەن دەزگا ئەمنیەكانى هەولێرەوە گرفتیان بۆ دروست بكرێت، پارێزگارى هەولێردەڵێت"هەولێر دام و دەزگاكانى و خەڵكەكەشى پارێزراون و ئەو مەترسیانە ناواقیعین."

لەماوەى چەند رۆژى رابردوودا كاتێك ململانێى نێوان لایەنەكان لەسەر پرسى سەرۆكایەتى هەرێم گەیشتە لوتكە ، زۆرترین رەخنە لە ئیدارە و دام و دەزگاكانى هەولێر گیرا بەوەى لەململانێ‌ حیزبیەكاندا تێوەگلاون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:21 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG