Accessibility links

بەهزاد دەروێش : ئەو ڕووداوەی لە هەولێر ڕوویداوە هەر كەسێك پێی هەڵساوە كارێكی تیرۆریستیە و ترساندنی خەڵكە


بێهزاد ده‌روێش
بێهزاد ده‌روێش

مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشووی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كات كێشه‌كانی خۆیان نه‌هێننه‌ ناو كوردستان و نه‌بنه‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ خه‌ڵكی كوردستان.

تا ئێستاش هیچ لایەنێك بەرپرسیارەتی هێرشەكەی هەولێری لە ئەستۆ نەگرتووە، بە گوتەی دەزگا ئەمنیەكانی هەولێر تاوانباری سەرەكی ڕووداوی نێو رێستۆرانتێكی هەولێر كە بووە هۆی كۆشتنی جێگری كۆنسولی توركیا لە هەولێر و دوو هاووڵاتی تری هەرێمی كوردستان دەستگیركراوە و لە ئێستاشدا دوو كەس بە هۆی ئەو ڕووداوەوە دەستگیركراون.

لەبارەی بەدواداچوون و لێكۆلینەوەكانی پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بەو جۆرە ڕووداوانە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریكا بەهزاد دەروێش سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە خۆلی پێشووی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان هەیە ئەو لیژنەیە عادەتەن لە زوربەی فڕاكسیۆنەكانی پەرلەمان پێكدێت و زیاتر میسداقیەت دەدات ئەنجامی ئەو لیژنەیە كە ڕاستەوخۆ ئەو لیژنەیە بە ئەركی خوی هەڵدەستێت دەچێت لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و لایەنی پەیوەندیدار دیفچوون دەكات و دەگاتە ڕاستی ئەو بابەتانە. رێگایەكی تریش لە حاڵەتێكدا ئەگەر دۆس زور زور گەورە بێت پەرلەمان دەتوانێت لە دانیشتنی خویدا لیژنەیەكی تایبەت كە پێی دەڵێن لیژنەی كاتی پێكدێنێت لەبەر گرنگی بابەتەكە تا دەگاتە هەندێك ئەنجام و ڕاپۆرتی خوی دەداتە پەرلەمان و بۆ ڕای گشتیش ڕایدەگەیەنن كە گەیشتنە چ ئەنجام.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان زیاتر دەڵیت هەولێر لە ناحیەی ئەمنی زور ئارام بووە ئەو ڕووداوەی لە هەولێر ڕوویداوە هەر كەسێك پێی هەڵساوە كارێكی تیرۆریستیە و ترساندنی خەڵكە، داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەكەین نەك تەنها وێنە بڵاوبكەن زیاتر بە ڕوونتر و ئاشكراتر بە هەموو بەڵگەیەكەوە بۆ خەڵكی كوردستان دیاربكەن و قەناعەت درۆست بكەن بۆ پەرلەمانو لایەنە سیاسیەكان و بۆ حكومەتی توركیاش كە فیعلەن ئەو ڕووداوە راستە و هیچ گومانێكی تێدا نیە.

لەوبارەیەوە بەهزاد دەروێش گوتی سەدەیەكە ئەنجامی ئەو چوار پارچەییەی درۆست بووە نا سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لێكەوتووتەوە لە ئەنجامدا هاووڵاتی سڤیل دەبنە قوربانی زیاتر لە 200 گوندی هەرێمی كوردستان سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك بە تایبەتی ناتوانن بچنە سەر زێدی باب و باپیر و گوندەكانیان وكاروبارەكانیان ئەنجام بدەن، پێویستە ئەو پرسەیە لە لایەك بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەكان مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت كە دەستێوەردانی وڵاتێك بۆ وڵاتێكی تر لە لایەكی تر مەسەلەی مافە ئەو وڵاتانە ئەگەر بە درۆستی مافی كوردان بدەن ئەكید ئەو كێشانە بەرەو كۆتایی دەچن و خاڵێكی تریش بە شێوەیەكی ئاشتی و دیموكراسی ئەو پرسانە چارەسەر بكرێن چونكە هێزی سەربازی چارەسەرنیە ، كوردستان و ناوچەكە ئەگەر لە نێوان توركیا و كوردستان بێت یان ئێران و كوردستان بێت یان هەتا دەڤەرەكانی تر ئاڵۆزن لە ناحیەی جوگرافی بویە ئەو پرسە بە كۆشتن و سەربازی كۆتایی ناهێت و هەر بەردەوام دەبێت ئەو ناوچەیەش نا ئارام دەبێت بویە پێویستە بە شێوەیەكی دیموكراسی و ماف بدرێن بە شێوەیەكی ئاشتیش چارەسەر بكرێن كە هەر یەكێك لە وڵاتی خویدا كێشەكانی چارەسەر بكرێن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:11 0:00

XS
SM
MD
LG