Accessibility links

لە هەولێر کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەڕێوەچوو


ژمارەیەکی زور لە دادوەران و مامۆستایانی زانکۆ و ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەری وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان و چالاکوانان و رێکخراوە جیهانیەکان و ئاژانسەکانی UN بە مەبەستی گفتۆگۆکردن لەبارەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و هۆکارەکانی دروستبوونی توندوتیژی بەشداریان لە کۆنفرانسێکدا کرد و بە وردی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی چەند بڕگەیەک لە یاسای سزادانی عێراقی و ئامادەکردنی ڕەشنوسێک بۆ ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان، سەنج و بوچوونی خویان خستەڕوو و پێیان وایە کەم و کورتی زور لە یاساکەدا هەیە و پێویستە هەموار بکرێتەوە.

کوردو عومەر بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت کۆنفرانسەکە لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و هەموارکردنەوەی چەند برگە قانونێک لە یاسای سزادانی عێراقی 111ی 69 یە، بە ئومێدی ئەوەن بتوانن کۆدەنگیەک لەسەر هەمواری یاساکە درۆست بکەن بە ڕەچاوی ئەوەی توندوتیژیەکان لە هەرێمی کوردستان هەر زورە ساڵانە چەندان ژن خوی دەسوتێنیت ولێی دەدرێت و سوکایەتی پێ دەکرێت هاتوون گفتۆگۆیەکە بە جدی وەربگرن بۆ ئەوەی لەم خولەی پەرلەمان بتوانێت بۆشاییە یاساییەکان پر بکاتەوە ، ئەو شتانەی کە دەبنە هۆکاری زوربوونی توندوتیژی بۆ نموونە دیاردەی چەکە ، خراپ بەکارهێنانی تەکنەلوژیای نوێ یە و هەندێک جار میدیاکانن ئەگەر بە چاکی رێنمایی نەکرێن، هەموو ئەمانە پێویستی بە هەڵویستە لەسەر کردنە بە ئومێدی ئەوەن بگەنە دەرئەنجامێک هەموویان پێکەوە رەشنوسێک ئامادە بکەن و بدەن بە پەرلەمانی کوردستان .

حاجی عیزەدین ڕاوێژکاری یاسایی بە دەنگی ئەمەریکای گووت یەکێک لەو ڕەخنانەی کە ئاراستە دەکرێن سەرەرای بوونی کومەڵێک رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی و بەڕێوەبەرایەتیەکان و ئەو هەموو خزمەتگوزاریانە یاخود ئەو دامەزراوە فەرمیانەی کە حکومەت هەیەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەڵام دەبینین ڕێژەی توندوتیژیەکان یان ئاستی توندوتیژیەکان بەرزبووەتەوە بۆ، یەکێک لە هۆکارەکان وشیاری کۆمەڵگای کوردیە بۆ ئەم بابەتە و بوونی ئەم دامەزراوانەیە کە یاداشتی یاخود ریپۆرتی ئەو کەیسانەی توندوتیژی دەکرێت و هەروەها متمانە پەیداکردنی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە لە لایەن هاووڵاتیانی هەریمی کوردستانە کە سەرەدانی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەکەن لە بری ئەوەی کێشەکانیان لە ڕووی کۆمەڵایەتی یاخود لە رێگای خەڵکانێکی ترەوە چارەسەر بکەن نەخێر دێن بە رێگایەکی یاسایی بە رێگایەتی درۆست چارەسەری کێشەکانیان دەکەین بویە کاتێک کە لە ڕێژەی ئامارەکان دەروانی بەرزبووەتەوە هۆکارەکە ئەوەیە کە خەڵکانێکی زور ئەوانەی کە پێشتر کێشەیان هەبوو سەرەدانی ئەم بەڕێوەبەرایەتی و نووسینگەیان نەدەکرد بە پێچەوانەوە ئێستا متمانەیان پەیداکردووە بە خزمەتگوزاریەکان بەو خەڵکانەی کە لەوێ کار دەکەن بویە زیاتر ڕێژەکان بەرزبووتەوە و کێشەکان زیاتر دێنە بەڕێوەبەرایەتی و تۆمار دەکرێن وەکو ئامارێک.

رێکخەرانی کۆنفرانسەکە پێیان وابوو کۆنفرانسەکە کاریگەری خوی دەبێت چونکە هەموو لایەنی پەیوەندیدار کە لە خەڵکی شارەزا لە بواری یاسایی ئامادەبوونیان هەبوو کاتیک بابەتێکیان دەخستەڕوو بۆ چاکسازی و هەموار بۆچوونی هەموو ئەو خەڵکە شارەزایانە وەرگیرا بویە یەکێک دەبێت لە هۆکارەکانی بەرەنگاربوونەوە و بەرزبوونەوەی ئاستی خزمەتگوزاریەکان لە بواری توندوتیژی.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:29 0:00

XS
SM
MD
LG