Accessibility links

سەرۆکی فەڕەنسا دەستخۆشی لە مێژووناسێکی تورک دەکات کە لە پەرتوکێکیدا نووسیویەتی ئەرمەنەکان جینۆساید کراون


سەرۆکی فەڕەنسا دەستخۆشی لە تانەر ئەکچام مێژووناسی تورک کرد کە لە پەرتوکێکدا بە بەڵگەوە سەلماندویەتی دەوڵەتی عوسمانی فەرمانی قڕکردنی ئەرمەنەکانی دابوو.

ئیمانۆئێل ماکرۆن ئێوارەی چوارشەممە ئامادەی کۆنگرەی ساڵانەی ئەنجومەنی هەماهەنگی ڕێکخراوە ئەرمەنەکانی فەڕەنسا بوو و لەوێ وتارێکی پـێشکەش کرد و گوتی" پەرتوکەکەی ئەکچام دانپـیادانانێکی زانستیانەیە بەو تاوانە ڕێکخراوەی کرابوو، وە ئەو ڕاستیانەی ئاشکراکرد کە هەندێک دەیانویست ونی بکەن و نکۆڵی لە مێژوو بکەن... مێژوو لەسەر بنەمای درۆ نانووسرێتەوە."

ماکرۆن لە بەشێکی وتارەکەی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی تورکیا گرت و گوتی سیاسەتێک پەیڕەو دەکەن بە ئامانجی سەرلەنوێ هەژمونیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبێت و هێزی جارانیان بۆ بگەڕێتەوە و نکۆڵی لە تاوانەکان بکەن.

ئەنجومەنی ئەرمەنەکان CCAF لە میانەی کۆنگرەکە مەدالیای ئازایەتیـیان بەخشیـیە تانەر ئەکچام.

بەپـێی مێژووناسان لە نێوان 1.2 ملیۆن بۆ 1.5 ملیۆن ئەرمەنی لە میانەی شەڕی جیهانی یەکەم بە دەستی هێزەکانی دەوڵەتی عوسمانی کوژراون، بەڵام حکومەتی تورکیا ئەوە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت هێندە ئەرمەنی نەکوژرابوون و ئەوانەشی کوژراون بەهۆی شەڕ بووە.

XS
SM
MD
LG