سێناتۆر ئه‌لیزابێت وارن كه خوازیاری كاندیدای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بوه، ده‌ڵێت تا ئه‌و كاته‌ی ئێران پایه‌به‌ندی ڕێكه‌وتنی ناوكی ساڵی ٢٠١٥ له گه‌ڵ زلهێزانی جیهان و په‌یره‌وی له بڕیاره‌كانی ده‌كات، پشتیوانی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و ڕێكه‌وتنه ده‌كات.
نوێنه‌ری ئه‌یاله‌تی ماساچۆسێت له پارتی دێموكڕات له سێنێت، شه‌مه شه‌و له تویتی خۆی وێڕای ئاماژه‌كردن به ڕاپۆرته‌كانی به‌رده‌وامی ناوه‌نده‌كانی زانیاری نه‌هێنی ئه‌مه‌ریكا كه ده‌ڵێن ڕێكه‌وتنی ناوكی پێشی ئێرانی گرتووه كه ده‌ستی به چه‌كه‌كانی ناوكی ڕانه‌گات، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆی ڕاگه‌یاند.
دانۆڵد تڕا‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له وتاری ساڵانی خۆی له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له پێنجی مانگی ٢ی زاینی جارێكی دیكه دووپاتی كرده‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و " به شێوه‌یه‌كی كۆڵنه‌ده‌رانه و شێلگیرانه له به‌رامبه‌ر پشتیوانی سه‌ره‌كی تێرۆریسم له جیهان دا هه‌نگاوی ناوه‌ته‌وه كه رژیمی توندڕه‌وی ئێرانه."
سه‌رۆك تڕا‌مپ گوتی "بۆ دڵنیابوون له ئه‌وه كه ئه‌و دیكتاتۆڕییه گه‌نده‌ڵه هه‌رگیز ده‌ستی به چه‌كه‌كانی ناوكی ڕاناگات، ئه‌من ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكام له ڕێكه‌وتنی كاره‌ساتباری ئێران هێنایه ده‌ر. و پایزی ڕابردوو، ئێمه قورسترین گه‌مارۆمان بۆ سه‌ر وڵاتێك (ئێران)دا سه‌پاند."