Accessibility links

لە شاری سلێمانی کەمپینی 16 ڕۆژ بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خانمان ڕاگەیەندرا


ساڵانە و لە سەرانسەری جیهاندا، لە نێوان25ی مانگی یازدەی بۆ 10 ی مانگی دوازدە، کەمپینی 16 ڕۆژ لە چالاکی ڕادەگەیەنرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان.

لە هەرێمی کوردستانیش، سەرەڕای لەمپەرەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هەوڵەدەدرێت کۆمەڵێک چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامبدرێن بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەسەر کەمپینەکە و توندوتیژی دژ بە خانمان.

لە کەمپینی 16 ڕۆژ چالاکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، لە شاری سلێمانی کۆمەڵێک ڕێکخراو کۆبوونەوە و لەگەڵ ڕاگەیاندنی چەند چالاکییەکدا بەو بۆنەیەوە کە لە 16 ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامدەدرێن، پەیامی سەرکۆنەکردنی توندوتیژیان دژ بە ژنان بڵاوکردەوە.

پەیام فوئاد، توێژەری کۆمەڵایەتییە لە ڕێکخراوی ئاسوودە، باسی لەوە کرد "توندوتیژی لە هەموو شوێنێکی جیهاندا هەیە، بەڵام ئەوە چینی ژنانن کە بە پلەی یەکەم قوربانی دەستی ئەو توندووتیژییەن."

زریان نووری ئەندامی تیمی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و لە چالاکییەکەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی UNFPAدا ئامادەبوو. ئەو باسی لەوە کرد "ئەم جۆرە چالاکییانە گرنگی خۆی هەیە و هەوڵدەدەین لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی هۆشیارییەوە، هەنگاو بۆ یەکسانی جێندەریی بدەین."

پەیام فوئاد وتیشی "پێویستە چالاکییەکان تەنها لەم 16 ڕۆژەدا کۆنەکرێنەوە بەڵکو ئەمە بکرێتە هەلێک بۆ کارکردن بۆ چەسپاندنی مافەکانی ژن و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژیان."

هەموو ساڵێک لە 25 ی مانگی یازدەوە هەتاکو 10 ی مانگی دوازدە، کەمپینێکی 16 ڕۆژەیی ڕادەگەیەنرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و لە هەرێمی کوردستانیشدا بە چەندین چالاکی جۆراوجۆر، بەشێک لە هاولاتیان و ڕێکخراوەکان بەشداری کەمپینەکە دەکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:12 0:00


XS
SM
MD
LG