Accessibility links

ئاڕ ئای ئەی: لانیکەم 11 کەس لە هێرشێکدا بۆ سەر شوێنێکی مەشقی سەربازیی ڕووسی کوژران


دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی ڕووسی بڵاویکردەوە بەهۆی هێرشی دوو چەکدارەوە لە شوێنێکی مەشقە سەربازییەکان لە باشووری ڕۆژئاوای ڕووسیا بۆ سەر کۆمەڵێک خۆبەخش کە ویستوویانە لە ئۆکرانیادا شەڕ بکەن لانیکەم 11 کەس کوژراون و 15 کەسی دیکە بریندار بوون.

دەزگاکە لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕووسیاوە بڵاویکردەوە دوو هێرشبەرەکە تەقەیان لێکراوە و کوژراون، ئەوەش دوای هێرشەکەیان لە هەرێمی بێلگۆرۆدی ڕووسیا کە لەسەر سنووری ئۆکرانیایە. وتیشی خەڵکی وڵاتێک بوون کە ئەو وڵاتە پێشتر سەر بە یەکێتی سۆڤییەت بووە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG