Accessibility links

لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا 8 کەسی دیکە کوژران


هێزەکانی ئاسایشی عێراق لە شاری ناسڕییەی باشووری وڵاتەکە تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و هەشت کەسیان کوشت، کاربەدەستانیش " خانەیەکی قەیرانیان " پێکهێنا بە ڕابەرایەتی سەربازیی مەدەنی هاوبەش بۆ ڕاگرتنی خۆپیشاندانەکان، ئەمەش دوای سوتاندنی کونسوڵخانەی ئێران لە نەجەف لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە.

سەرچاوە تەندروستیەکانی وتیان هێزەکانی ئاسایش تەقەیان لەو خۆپیشاندەرانە کردووە کە لەسەر پردێک لە ناسڕییە کۆببوونەوە. وتیشی هەشت خۆپیشاندەر کوژراون و دەیانی دیکە برینداربوون.

دوای ئەوەی خۆپیشاندەرانی عێراق هەڵیانکوتایە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە نەجەف و ئاگریان تێبەردا، کاربەدەستانی شارەکە قەدەغەکردنی هاتوچۆیان ڕاگەیاند. دەزگا ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکان ئاماژەیان بەوەدا دامەزراوە حکومی و کارە بازرگانییەکان ئەمڕۆ لە شارەکەدا هەمووی داخراون.

لە بەیاننامەیەکی سوپادا هاتووە دەڵێت کاربەدەستان " خانەیەکی قەیرانیان " لە کۆمەڵێک پارێزگا پێکهێناوە لە هەوڵێکدا بۆ ڕاگرتنی خۆپیشاندانەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG