Accessibility links

میسر دەڵێت: هیزەکانی ئاسایش یازدە ملیتانیان لە سینا کوشتووە


وەزارەتی ناوخۆی میسر ئەمڕۆ راگەیاند هێزەکانی ئاسایشی وڵات یازدە ملیتانی ئیسلامی سەر بە گروپێکی نێوخۆی دەوڵەتی ئیسلامیان لە ناوچەی باکوری نائارامی سینا کوشتووە.

وەزارەتی ناوخۆی میسری لە بەیاننامەی پەیوەستدا گوتی ؛ ئەو ملیتانانەی کە چەکو تەقەمەنیان پێبووە، لە میانەی هەڵکوتانە سەر حەشارگەکانیان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی میسری و لە پێکداداندا کوژراون لە نزیک پۆلیسخانەیەک لە عەریش ی پایتەختی خۆجێی هەرێمەکە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی هەواڵگری سەر بە ئاسایشی نیشتمانی میسری ئاماژەی بەوەکردوە کە ئەو ملیتانانە ئەو حەشارگەیەیان بەکار دەهێنا بۆ هێرشکردن و کاری تێرۆرستی.

ئەوەی جێی ئاماژەی حکومەتی میسری وا بۆ چەندان ساڵە شەر لە دژی یاخیبونێک لە باکوری سینا دەکات ، یاخیبوونەکە تاوی سەند دوای ئەوەی دەسەڵاتی سەربازی لە میسر موحەمەد مورسی ئیسلامی ریشەی لە دەسەڵات لادا ، ئەمەش دوابەدوای ناڕەزایە جەماوەریە بەرفراوانەکان ئەوانەی زۆربەی ناوچەکانی میسری گرتەوە و لەو کاتەوە بە سەدان پۆلیس و سەربازی میسری لە هێرش و پەلامارەکانی جیهادیەکاندا کوژراون.

XS
SM
MD
LG