Accessibility links

بەپـێی ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی میسر سەرۆکی ئەو وڵاتە دەتوانێت هەتا ساڵی 2030 لە دەسەڵات بمێنێتەوە


دەستەی نیشتمانی هەڵبژاردنەکانی میسر ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیەی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، دەڵێت 88.83% ی دەنگدەران ڕازیبوون دەستور بە شێوەیەک هەمواربکرێت کە ڕێگە بە عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی وڵاتەکە بدات هەتا ساڵی 2030 لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

لاشین ئیبراهیم سەرۆکی دەستەکە شەوی سێشەممە ئەنجامەکەی ڕاگەیاند و گوتی ڕێژەی بەشداربووان 44.33% بووە.

ڕیفراندۆمەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامبوو لە ڕۆژی شەممەوە هەتا دووشەممە، ئەمەش بە ئامانجی بەشداریکردنی ژمارەیەکی زیاتری دەنگدەران.

پـشنیاری هەموارکردنی دەستورەکە لە پەرلەمانەوە دەسـتیپـێکرد کاتێک ژمارەیەکی زۆری پەرلەمانتاران داوایانکرد خولی سەرۆکایەتی وڵاتەکە لە چوار ساڵەوە بۆ شەش ساڵ زیادبکرێت. لە کۆی 596 پەرلەمانتار 531 پەرلەمانتاریان دەنگیان دا بۆ هەموارکردنی دەستورەکە بەو شێوەیەی پـێشنیارکراوە.

XS
SM
MD
LG