کاربەدەستانی میسر دەڵێن لە ئاکامی پـێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە ناوچەیەکی باکوری وڵاتەکەیان بە لایەنی 41 کەس گیانیان لەدەستداوە و 123 کەسی دیکە برینداربوون.
ڕووداوەکە ئەمڕۆ هەینی لە ناوچەی خورشیدی پارێزگای ئسکەندەریـیە بووە. دەڵێن یەک لە شەمەندەفەرەکان لە قاهیرەی پایتەختەوە هاتبوو و ئەوی دیکەیان لە شاری پـۆرسەعیدەوە.
کاربەدەسـتان دەڵێن شەمەندەفەرەکەی قاهیرە خۆی کێشاوە بە پشتی شەمەندەفەرەکەی پۆرسەعید و لە ئاکامدا ماشێنی شەمەندەفەرەکەی قاهیرە و دوو فارگۆنی شەمەندەفەرەکەی پـۆرسەعید تێـکشکاون.
دەیان ئەمبوڵانس گەیشتنە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە لە بارەیەوە دەسـتیپـێکردووە.
پارێزگاری ئسکەندەریە دەڵێت هێمایەکی هەڵە لە کارمەندێـکی هێڵی ئاسنینەوە بووەتە مایەی پـێکدادانەکە.