Accessibility links

لە میسر بە چەقۆ هێرش دەکرێتە سەر 6 گەشتیاری بیانی و لە ئاکامدا دوونیان گیانیان لەدەستدەدەن

سەرچاوەیەکی ئاسایشی میسر و سەرچاوەیەکی تەندروستی ئەو وڵاتە بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند لەسەر کەناری دەریای سوور لە ئوتێلێـکی ناوچەی غەردەقەی گەشتیاری لە ڕۆژهەڵاتی میسر 2 گەشتیاری ئەڵمانی کە ژن بوون بە چەقۆ کوژراون.

پـێشتر وەزارەتی ناوخۆی میسر لەسەر فەیسبوکی خۆی ڕایگەیاند ئەمڕۆ هەینی کەسێـک بە چەقۆوە هێرشی کردووەتە سەر گەشتیاران لە یەکێـک لە ئوتێلەکانی غەردەقە و لە ئاکامدا 6 گەشتیار برینداربوون کە هەموویان ژنن. بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و هێرشبەرەکە دەسـتگیرکراوە و ئێستا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت تاوەکو هۆکاری هێرشکردنەکەی بزانرێت.

وەزارەتەکە دەشڵێت لێکۆڵینەوە سەرەتایـیەکان نیشانیانداوە هێرشبەرەکە لە کەنارێکی گشتی پاڵ ئوتێلەکە دزەی بۆ شوێنی گەشتیارەکان کردووە و تاوانەکەی ئەنجامداوە.

جێی ئاماژەیە کەرتی گەشتیاری لە میسر کاریگەریـیەکی زۆری بەسەر ئابوری هەیە. چەندان جار لەلایەن گروپە توندەڕەوکانەوە گەشتیارانی بیانی کراونەتە ئامانج.

This item is part of
XS
SM
MD
LG