Accessibility links

پـۆلیسی میسر ئەو کەسە دەسـتگیردەکات کە تاوانبارە بە سەربڕینی پـیاوێـکی قپتی

  • VOA News

پـۆلیسی میسر لە شاری ئەسکەندەریە ئەو کەسەی دەسـتگیرکرد کە شەوی سێشەممە پـیاوێـکی قپـتی لەبەر چاوی خەڵکی لە شوێنێـکی گشتیدا سەربڕی.

کاربەدەسـتانی ئاسایشی میسر دەڵێن بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە عادل سلێمان تەمەن 49 ساڵ لە ناوچەیەکی چۆڵەوانی شاری ئەسکەندەریـیە دەسـتگیرکراوە بە تاوانی کوشتنی لەمعی یوسف تەمەن 61 ساڵ.

دەڵێن ئەم پـیاوکوژە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئەو پـیاوە قپـتیـیە نەبووە و بەپـێی لێکۆڵینەوە سەرەتایـیەکان تەنها لەبەر ئەوە سەریبڕیوە کە مەیفرۆشە. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کەسێـکی نەخوێندەوارە و ماوەی 4 ساڵە کەوتووەتە ژێر کاریگەری بیرۆبۆچوونی خەڵک بە کافردانان.

ڤیدیۆی کامێرایەکی چاودێری نیشانی دەدەن پـیاوە قپتیـیەکە لە بەرامبەر فرۆشگاکەی لەسەر کورسیـیەک دانیشتووە و نێرگەلە دەکێشێت و لە ناکاو پـیاوکوژەکە لە پشـتەوە بۆی دێت و بە قەمەیەک سەری دەبڕێت. دوو کوڕی قوربانیـیەکە هەوڵی دەسـتگیرکردنی تاوانکارەکە دەدەن، بەڵام هەڵدێت.

سەندیکای پارێزەران لە ڕۆژئاوای شارەکە بڕیاری دا نەهێڵێت هیچ پارێزەرێـک داکۆکی لێبکات.

محەمەد ئیبراهیم، سکرتێری گشتی سەندیکاکە گوتی بە داکۆکیکردن لە تاوانکارێـکی لەم جۆرە پەیامە مەزنەکەیان بۆ یارمەتیدانی دەسەڵات لە بەدیهێنانی دادپەروەری لەدەست دەدەن.

XS
SM
MD
LG