Accessibility links

پـرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکەی میسر یەکشەممە دەسـتپـێدەکات


بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە پـرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکەی میسر دەسـتپـێبکات، ئەمەش دوایـین هەنگاوە لەو بەرنامەیەی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند لە پاش لادانی محەمەد مورسی لە پـۆسـتی سەرۆکایەتی لە مانگی شەشی 2013 .

پـرۆسەی دەنگدانەکە بە دوو قۆناغ بەڕێوەدەچێت. قۆناغی یەکەم لە 14 پارێزگا ئەنجام دەدرێت لە 18 و 19 ی مانگی یازدە. قۆناغی دووەم لە 13 پارێزگا ئەنجام دەدرێت لە 22 و 23 ی مانگی یازدە.

لەم هەڵبژاردنە 5420 کاندید هەن. 9 لیست هەن کە کێبڕکێ لەسەر 120 کورسی دەکەن. 420 کورسیش هەیە کە کاندیدە تاکەکان هەڵی بردنەوەیان دەدەن.

لە ئێسـتادا چەند حزب و کەسایەتیـیەک، لەوانە ئیخوانەکان داوا دەکەن خەڵکی بایکۆتی هەڵبژاردنەکە بکەن، وەکو نیشانەیەک بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر لادانی محەمەد مورسی لە پـۆستی سەرۆکایەتی.

چاودێران پـێـیان وایە بایکۆتکردنی ئیخوانەکان هیچ کاریگەری بەسەر بەشداری ئیسلامیـیەکان نابێت لە کاتێـکدا حزبی نوری ئیسلامی بەشداری دەکات.

XS
SM
MD
LG