سه‌رۆکی میسر لێبوردی بۆ 100 زیندانیکراو ده‌رکرد که زۆربه‌یان گه‌نجن و له‌سه‌ر که‌یسی په‌یوه‌ست به سیاسه‌ت حوکمدراون، له‌وانه ڕۆژنامه‌وانێـکی که‌ناڵی جه‌زیره.
سه‌رۆکایه‌تی میسر له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی بڕیاری ژماره 386 بۆ سـاڵی 2015 ده‌رکرد و تیایدا بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ 100 گه‌نج داوه که هه‌ندێـکیان زیندانی‌کراون به تاوانه‌کانی په‌یوه‌ست به پـێشـێلکردنی یاسای خۆپـیشـاندان و هه‌ندێـکیشیان له‌به‌ر حاڵه‌تی مرۆیی و نه‌خۆشی بڕیاری لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌رچووه.
یه‌ک له‌وانه‌ی لێبوردنی بۆ ده‌رچووه ڕۆژنامه‌وانه‌که‌ی که‌ناڵی جه‌زیره‌یه (محه‌مه‌د فه‌همی)، ئه‌وه‌ی مانگی ڕابردوو دادگایه‌کی قاهیره بڕیاری 3 سـاڵ زیندانی بۆ ده‌رکرد به تاوانی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست.
سه‌رۆکی میسر داواشی له مه‌جدی عه‌بدولغه‌فار وه‌زیری ناوخۆ کردووه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هه‌موویان ئازادبکرێن.
جێی ئاماژه‌یه 16 له‌و 100 که‌سه کچ و ژنن، له‌وانه چالاکوانی ناودار سه‌نا سه‌یف و یارا سه‌لام پارێزه‌ری داکۆکیکار له مافه‌کانی مرۆڤ.