Accessibility links

لە میسر بۆمبێـکی لاڕێ بە پاسێـکدا دەتەقێتەوە 2 پـۆلیس دەکوژرێن و 24 ی دیکە برینداردەبن


کاربەدەسـتانی ئاسایش و تەندروستی میسر دەڵێن بۆمبێـکی لاڕێ بە پاسێـکدا تەقیوەتەوە لە پارێزگای ئەلبوحەیرە لە باکوری وڵات و لە ئاکامدا 2 پـۆلیس کوژراون و 24 پـۆلیسی دیکە برینداربوون.

کاربەدەسـتێـکی ئاسایش گوتی ڕۆژی دووشەممە کاتێـک ئەو پـۆلیسانە بە پاسێـک بۆ شوێنی کارەکانیان لە شاری ڕەشیدی پارێزگای ئەلبوحەیرە دەگوازرانەوە لە جادەیەکدا بۆمبێـک بە پاسەکەیاندا تەقێنراوەتەوە.

هیشام عەبدولغەفار گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی میسر گوتی دوو لە بریندارەکان باری تەندروستیـیان خراپە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کەس بەرپـرسیارێـتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕانەگەیاندووە.

جێی ئاماژەیە پـێـنجشەممەی ڕابردوو لە ناوچەی شوبرا ئەلخەیمەی باکوری قاهیرەی پایتەخت لە پارێزگای ئەلقەلیوبیـیە ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو تەقیـیەو و لە ئاکامدا 29 کەس برینداربوون کە شەشیان پـۆلیس بوون. داعشی میسر بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند.

XS
SM
MD
LG