سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی هێڵی ئاسنی میسر دەستی لەکارەکەی کێشایەوە، ئەمەش وەک هەستکردن بە بەرپـرسیارێتی لە بەرامبەر ڕووداوەکەی ڕۆژی هەینی ئەوەی دوو شەمەندەفەر لە پارێزگای ئەسکەندەریـیەی باکوری میسر بە یەکیان دا و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 41 کەس گیانیان لەدەست دا و دەیان کەسی دیکە برینداربوون.
ئۆفیسی سەرۆک وەزیری میسر دەڵێت هیشام عەرەفات وەزیری گواستنەوە داوای دەست لەکارکێشانەوەکەی جەنەڕاڵ مدحەت شوشەی پەسەندکرد. هەروەها وەزیری گواستنەوە جەختی لە بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوەکان کرد بە مەبەستی دەسـتنیشانکردنی هۆکاری ڕووداوەکە.
ڕۆژی هەینی عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی میسر لە بەیانـنامەکدا داوایکرد لێکۆڵینەوەیەک لەم بارەیەوە سازبکرێت و ئەوانەی بوونە هۆکاری ڕووداوەکە سزابدرێن.