Accessibility links

سەرۆکی میسڕ لەگەڵ سەرکردەی هێزەکانی سوپای نیشتیمانی لیبیادا کۆبۆوە


سەرۆکی میسڕ عەبدولفەتاح سیسی لەگەڵ سەرکردەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا " سوپای نیشتیمانی لیبیا " خەلیفە حەفتەر
سەرۆکی میسڕ عەبدولفەتاح سیسی لەگەڵ سەرکردەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا " سوپای نیشتیمانی لیبیا " خەلیفە حەفتەر

سەرۆکی میسڕ عەبدولفەتاح سیسی لەگەڵ سەرکردەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا " سوپای نیشتیمانی لیبیا " خەلیفە حەفتەردا لە قاهیرە کۆبۆوە.

میسڕ پەیوەندییەکی بەهێزی هەیە لەگەڵ حەفتەردا کە هێزەکانی کۆنتڕۆڵی ڕۆژهەڵاتی لیبیایان کردووە و لە ماوەی ڕابردوودا لەمساڵدا کۆنتڕۆڵی باشووری وڵاتەکەشیان کرد، ئەمەش پێش ئەوەی بەرەو تەڕابڵسی پایتەختی لیبیا پێشڕەوی بکات.

وتەبێژی سەرۆکایەتی میسڕ بەسام ڕازی وتی سیسی لە کۆشکی سەرۆکایەتی چاوی بە حەفتەر کەوتووە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێشهاتەکانی ڕەوشی لیبیا.

لە بەیاننامەکەی کۆشکی سەرۆکایەتی میسڕدا هاتووە دەڵێت " سیسی جەختی لە پشتیوانی قاهیرە کردۆتەوە لە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و کۆمەڵ و میلیشیا توندڕەوەکان لەپێناو دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ هاوڵاتیانی لیبی لە سەرتاسەری خاکی لیبیادا."

حەفتەر دەڵێت ئامانج لە پێشڕەویکردنی هێزەکانی بەرەو تەڕابڵس لەناوبردنی تیرۆرە لە لیبیادا.

جێی ئاماژەیە جووڵەی هێزەکانی حەفتەر بەرەو تەڕابڵس نوێترین ڕووداوەکانی لیبیا و گرنگترینیانە لەو ململانێ و ئاژاوەیەی کە ڕووبەڕووی لیبیا بۆتەوە لە دوای ڕووخانی قەزافی لە ساڵی 2011 دا.

پێشڕەویکردنی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا بەرەو تەڕابڵس هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەناوبرد بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی نیشتیمانی لە نێوان هەردوو حکومەتی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای لیبیا لەپێناو گەیشتن بە ڕێکەوتنێک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان و کۆتای هێنان بە ململانێکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG