Accessibility links

ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە سینای میسر دەتەقێتەوە و باوکێـک و دوو منداڵی گیانیان لەدەستدەدەن

بەرپرسانی ئاسایشی میسری دەڵێن لەو هێرشە تیرۆرستیەی ڕۆژی هەینی بە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە دورگەی سینای باکوری وڵات ئەنجامدرا، کوژرانی پیاوێکی تەمەن 61 ساڵان و هەردوو کوڕەکەی لە نێو ماڵەکەیاندای لێکەوتووەتەوە کە یەکێکیان تەمەنی 7 ساڵانە و ئەوی دیکەیان 3 ساڵانە.

بەرپرسانی ئاسایشی میسر گوتیان تەقینەوە خۆکوژیەکە لە شارۆچکەی رەفەح بووە کە هاوسنوورە لەگەڵ کەرتی غەززەی فەڵەستینیـیەکان.

بەرپرسانی میسری دەشڵێن هێرشبەرە خۆکوژەکە کاروانێکی لەشکری کردە ئامانج ، هاوکات لەم ڕووداوەدا سەربازێکی میسری و چوار کەسی سیڤیل برینداربوون.

حکومەتی میسر لە شەڕدایە لە دژی ئەو یاخیبوانەی نێو وڵاتەکەی کە بە زۆری سەربازانی میسری لە سینا دەکەنە ئامانج.

This item is part of
XS
SM
MD
LG