شانیشینی سعودی باڵیۆزخانه‌ی خۆی دوێنێ له میسر داخست و هه‌روه‌ها باڵیۆزی خۆی بانگێشتی وڵات کرده‌وه ، به هۆی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی میسریـیه‌کان له به‌رامبه‌ر ده‌سـتگیرکردنی پارێزه‌رێکی میسری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له لایه‌ن سعودیـیه‌وه، ئه‌و کاره‌ی بووه مایه‌ی گرژی نێوان ئه‌و دوو وڵاته به‌هێزه‌ی هه‌رێمه‌که.
شایه‌نی باسه پچڕاندنی په‌یوه‌ندی دپلۆماتی له لایه‌ن سعودیه‌وه پاش ئه‌وه هات که چه‌ند رۆژێـک بوو به سه‌دان میسری له ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی سعودیـیه له قاهیره‌ی پایته‌خت و هه‌روه‌ها له به‌رده‌م کونسلخانه‌کانی سعودیـیه له شاره‌کانی دیکه‌ی میسری گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایی توندیان له به‌رامبه‌ر ده‌سـتگیرکردنی ئه‌و هاوڵاتیـیه میسریـیه ده‌رده‌بڕی.
خۆپـیشـانده‌ران داوای ئازادکردنی ئه‌حمه‌د ئه‌لگیزاویـیان ده‌کرد. که‌سوکار و گرووپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن ئه‌لگیزاوی به‌هۆی گوایه وه‌ک ده‌ڵێن سوکایه‌تیکردنی ناوبراو به شانشینی سعودی ده‌ستگیرکراوه.
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودی نکوڵیان له‌وه کرد و گوتیان ئه‌حمه‌د ئه‌لگیزاویان ده‌ستگیرکردوه به‌هۆی هه‌وڵدانی بۆ به‌قاچاخ هێنانی مادده هۆشبه‌ره‌کان بۆ نێو شانشینی سعودیـیه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه، هه‌ره‌سهێنانی رژێمی حوسنی موباره‌ک له میسر له ساڵی رابردوودا، شانشینی سعودی سه‌رسوڕمان کرد و هه‌ره‌سهێنانی رژێمی موباره‌کی وه‌ک نیشانه‌ک بۆ ئه‌گه‌ری لاوازبوونی خۆی تێیڕوانی و هه‌روه‌ها چۆن پشتیوانی وڵاتانی خۆرئاوا ده‌شێت له ناکاودا به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانانی له مێژینه‌یان بگۆڕێت.