وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وتورکیا ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا ده‌سـتیان به گواسـتنه‌وه‌ی هاوڵاتیانیان له میسر کردووه که له‌وێ خۆپـیشـاندانه‌کانی دژی حکومه‌ت بوونه‌ته هۆی کوژرانی زیاتر له 100 که‌س له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه.
باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له قاهیره و هه‌روه‌ها ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌ناتۆلیای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورکیا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئه‌م بڵاوکراوه‌یان ڕاگه‌یاند.
زووانێـکی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئامۆژگاری هاوڵاتیانی خۆی له میسر کردووه که بیر له‌وه بکه‌نه‌وه به زوترین کات میسر جێبهێڵن.
له هه‌مان کاتدا سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئیسرائیلی بنیامین ناتانیاهو ده‌ڵێت ئیسرائیل به ئاگاوه چاودێری خۆپـیشـاندانه‌کانی دژی حکومه‌تی میسر ده‌کات و ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کانی وڵاته‌که‌ی سه‌نگی ده‌خه‌نه سه‌ر ڕاگرتنی سه‌قامگیری و ئاسایشی له هه‌رێمه‌که‌دا.
به‌ڕێز ناتانیاهو ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئه‌و تێبینیـیانه‌ی دا له کاتێـکدا خۆپـیشـاندانه‌کانی سه‌ر شه‌قامه‌کانی قاهیره و شـاره‌کانی دیکه بۆ شه‌شهه‌مین ڕۆژ به‌رده‌وامن.
میسر وڵاتێـکی عه‌ره‌بی هاوپه‌یمانی ئیسرائیله و ڕۆڵێـکی گرنگ و سه‌ره‌کی هه‌بووه له ناوبژیوانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیتیه‌کاندا.