به داواکاری بۆ سه‌قامگیری ئاسایشی میسر، چین به وریایییه‌وه کاردانه‌وه‌ی خۆی له‌مه‌ڕ ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی میسری پـیشـان ده‌دات.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه حزبی کۆمۆنیسـتی ده‌سه‌ڵاتداری چینی ئه‌م لێـدوانه‌ی دا و هه‌روه‌ها ده‌شڵێت نابێت هێزه‌کانی ده‌ره‌کی ده‌ست له نێو کاروباری ناوخۆی میسری وه‌ربده‌ن.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه میدیای خۆجێی چینی هه‌واڵی ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی حوسنی موباره‌کی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام له به‌های خۆپـیشـاندانه گه‌وره جه‌ماوه‌ریـیه‌که‌ی میسری که‌مکرده‌وه ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی میسری ناچارکرد واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت.
شاره‌زایانی سیاسی ده‌ڵێن چین ڕه‌نگه نیگه‌رانی ئه‌وه بێت ڕووداوه‌کانی میسر ناڕه‌زایی هاوشێوه له دژی حکومه‌ت چینی لێبکه‌وێته‌وه.
هاوکات ماڵپه‌ڕه‌کانی ئنته‌رنێت تێبینی و ئاماژه‌کانی هاوڵاتیانی په‌یوه‌ست به ڕووداوی نائارامی له میسر قه‌ده‌غه‌کردووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئوسترالی داوای له میسر کرد خشته‌یه‌کی کاتی روون و ئاشکرا بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئازاد و ره‌وا دیاری بکات. هه‌روه‌ها سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ژاپۆن گوتی وڵاته‌که‌ی هیوا ده‌خوازێت میسر رۆلێکی بگره زیاتر بنیاتنه‌ر ببینێت له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌روه‌ک چۆن له ڕابردوودا بینیویه‌تی.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، وته‌بێژێکی وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باشوریش ده‌ڵێت سیئۆل رێز له بڕیاره‌که‌ی حوسنی موباره‌ک بۆ ده‌ست له کارکشانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات ده‌گرێت و به‌ڵێنی دا حکومه‌تی کۆریای باشور له نزیکه‌وه کار له‌گه‌ڵ حکومه‌تی میسریدا بکات.