له‌و ده‌مه‌ی خۆپیشاندانه‌کان له میسر به‌رده‌وامن، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی تورکیا داوا له حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی میسر ده‌کات گوێ له داخوازیـیه‌کانی گه‌له‌که‌ی بگرێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان سه‌ره‌ك وه‌زیرانی تورکیا له به‌یاننامه‌یه‌کدا بۆ په‌رله‌مانی تورکیا داوای له به‌ڕێز موباره‌ك کردووه گوێ له داخوازییه مرۆییه‌کانی گه‌له‌که‌ی بگرێت.
هاوکات وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا ههنگاوێکی به‌ڕێز موباره‌کی بۆ ده‌ستنیشانکردنی حکومه‌تێکی نوێ به‌لاوه نا و گوتیان ڕه‌وشه‌که پێویستی به هه‌ڵوێست و نه‌ك ده‌ستنیشانکردن هه‌یه.
وته‌بێژی کۆشکی سپی رۆبه‌رت گیبس له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند ئه‌مه‌ریکاش داوای گۆڕانکاری ده‌کات به‌و جۆره‌ی له‌و وڵاته‌دا سه‌ربگرێت، به‌ڵام نه‌یگوت پـێویسته سه‌رۆک موباره‌ک ده‌ست له کاربکشێنێتهوه.
تێبینیـیه‌کانی گیبس هاتووه له‌و ده‌مه‌ی واشنتن، فرانك ویسنهری باڵیۆزی پێشووی بۆ قاهیره ڕه‌وانه ده‌کات بۆ گوشارخستنه سه‌ر به‌رپرسانی میسری تا ریفۆرمسازی دیموکراسی ئه‌نجام بده‌ن.
بهرپـرسهکهی کۆشـکی سـپی هه‌روه‌ها گوتی ئه‌مه‌ریکا گوشـاری خسـتۆته سه‌ر به‌ڕێز موباره‌ک کاربکات بۆ ئه‌وه‌ی داواکاری خۆپـیشـانده‌ران به‌جێبهێنێت له ڕێی هه‌ڵـگرتنی قانونه‌کانی ڕه‌وشی نائاسایی و ڕێـدان به کارکردنی ڕێـکخراوه نا حکومیـیه‌کان و ئازادکردنی به‌ندکراوه سیاسیـیه‌کان.
گیبس گوتی واشنتن خوازیاره وتووێژێـکی کاریگه‌ر له نێوان تێـکڕای لایه‌نه‌کان له میسر به‌ڕێوه‌بچێت و داخوازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆبامای دووپات کرده‌وه بۆ هه‌ڵـبژاردنێـکی ئازاد و ڕه‌وایانه.