Accessibility links

لەشکری میسر دەڵێت زیاتر لە 40 چەکداری تێرۆرست لە سینا کوژراون


لەشکری میسر دەڵێت شکستی هێناوە بە هێرشێکی تێرۆرستی بۆ سەر چەند خاڵێکی هێزەکانی لە پارێزگای باکوری سینا و لە ئاکامدا دەیان چەکداری کوژراون.

عەقید تامر ئەلڕفاعی گوتەبێژی لەشکری میسر ڕۆژی هەینی گوتی هێرشەکە کراوەتە سەر هێزەکانیان لە باشوری شاری ڕەفەح، بەڵام توانیویانە شکست بە هێرشەکە بهێنن و لە ئەنجامدا زیاتر لە 40 چەکداری تێرۆرست کوژراون و 6 ئۆتۆمبیل تێکشکێنراون.

گوتیشی بەهۆی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوی هێرشبەرەکان 26 سەرباز کوژران یان برینداربوون.

پێشتر سەرچاوە ئاسایشیـیەکان بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو بە هێزەکانی لەشکردا تەقیونەتەوە، یەک لەو ئۆتۆمبیلانە بە خاڵێـکی پشـکنین تەقیوەتەوە لە گوندی ئەلبەرث لە ناوچەی ڕەفحی هاوسنوور لەگەڵ کەرتی غەززەی فەڵەستینیـیەکان.

دەشڵێن لە نێو سەربازە کوژراوەکان ئەفسەرێـک بە پلەی عەقید هەیە.

جێی ئاماژەیە توندڕەوەکانی ناوچەی سینا لە ساڵی 2014 وە بەیعەتی خۆیان بۆ داعش ڕاگەیاندووە و ناوی خۆیان لە ئەنسار بەیت ئەلمەقدسەوە گۆڕیوە بۆ ویلایەتی سینا.

XS
SM
MD
LG