وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی میسڕ لە بەیاننامەیەکدا وتی میسڕ 48 کاتژمێری داناوە بۆ باڵیۆزی قەتەڕ لە قاهیرە تا وڵاتەکە جێبێڵێت دوای ئەوەی پەیوەندییە سیاسییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا پچڕاند.
وتیشی میسڕ داوای لە کاربەدەستانی کردووە لە ماوەی 48 کاتژمێردا قەتەڕ جێبێڵن و بێنەوە بۆ میسڕ.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی میسر وتی باڵێۆزی قەتەڕیان بانگکردووە و سەبارەت بە بڕیاری پچڕاندنی پەیوەندییە سیاسییەکان پێیان وتووە هەروەها بە فەڕمی داوایان لێکردووە وڵاتەکە بەجێ بێڵێت.
شایەنی باسە هەریەک لە وڵاتانی سعودیە و میسڕ و ئیمارات و بەحرەین و یەمەن پەیوەندییە سیاسییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا پچڕاند و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر تۆمەتبارییان کرد.
سەرچاوە / ڕۆیتەرز