حکومه‌تی میسری ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌رۆک حوسنی موباره‌ک چه‌ند کۆمیته‌یه‌کی پـێـکهێناوه بۆ سهرپهرشـتیکردنی ڕیفۆرمه دیموکراتیـیه‌کان له وڵاته‌که‌دا، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا که خۆپـیشـاندانی گه‌وره له دژی حوکمڕانی 30 سـاڵه‌ی ئه‌و بۆ سێهه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وامه.
جێـگری سه‌رۆک عومه‌ر سوله‌یمان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی به‌ڕێز موباره‌ک بڕیاری پـێـکهێنانی کۆمیته‌یه‌کی داوه بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفۆرمی ده‌سـتوری و کۆمیته‌یه‌کی دیکه بۆ چاودێریکردنی جێبه‌جێـکردنی ڕیفۆرمه‌کان. ئه‌و ڕیفۆرمانه به مه‌به‌سـتی که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و سنور و مه‌رجانه‌یه بۆ کاندیدکردن بۆ پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی و هه‌روه‌ها دیارکردنی ماوه‌ی گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیـیه، که ئه‌مانه داخوازی سه‌ره‌کی ئۆپـۆزسیۆنی میسرین.
سوله‌یمان هه‌روه‌ها گوتی که‌وا به‌ڕێز موباره‌ک فه‌رمانی پـێـکهێنانی کۆمیـتهیهکی دیکه‌ی داوه بۆ لێـکۆڵینه‌وه له شه‌ڕه خوێناویـیه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردوو، ئه‌وانه‌ی له نێوان لایه‌نگرانی ئه‌و و خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت له مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره ڕوویان دا.
هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه به هه‌زاران چالاکوان له دژی موباره‌ک بۆ ڕۆژی پازده‌هه‌مین له مه‌یدانی ته‌حریر کۆبوونه‌وه و داوای ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی ده‌موده‌ستی ئه‌و ده‌که‌ن. حوسنی موباره‌کیش له وه‌ڵامدا ڕایگه‌یاندووه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی نۆدا خۆی بۆ گه‌ڕی شه‌شه‌می سه‌رۆکایه‌تی کاندید نه‌کاته‌وه.