سه‌ربازانی میسری له نێوان خۆپیشانده‌رانی سه‌ر به حکومه‌ت و دژه حکومه‌ت له پایته‌ختی وڵاته‌که‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ته‌قه‌کردن ده‌ستیپـێکرد پاش پـێـکدادانی توندی نێوان هه‌ردوو لادا.
چه‌ندین تانک له نزیک مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره جێگیربوون، له کاتێکدا به هه‌زاران خۆپیشانده‌ری دژه حکومه‌ت گردبوونه‌ته‌وه و به‌ربه‌سـتیان له به‌رده‌م خۆیان داناوه.
یه‌کێک له تانکه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و شاڕێـیه جێـگیر بوو که سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پشتیوانانی سه‌رۆک حوسنی موباره‌ک لێوه‌ی به‌ردیان ده‌گرته خۆپیشانده‌رانی دژه حکومه‌ت.
ڕاپۆرته نوێـیه‌کان له زاری گه‌واهیده‌رانه‌وه ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 4 که‌س له نوێترین توندوتیژیدا کوژراون.
له‌شکریش چه‌ندین که‌سی ده‌ستگیرکردووه به‌ڵام ڕوون نیـیه ئه‌و که‌سانه کێن.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌شدا پێکدادانی توندوتیژ ڕوویدا له کاتێکدا پشتیوانانی به‌ڕێز موباره‌ک له مه‌یدانی ته‌حریر ڕووبه‌ڕووی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه بوونه‌وه که داوای کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی 30 ساڵه‌ی حوسنی موباره‌ک ده‌که‌ن. پزیشکان له نێو مزگه‌وتێکی نزیک مه‌یدانه‌که یارمه‌تی زیاتر له 640 که‌سی برینداریان دا. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میسر ده‌ڵێت ئاماره ڕهسمیـیهکانی کوژراوه‌کان له ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوو 5 که‌سه.
په‌یامنێران ده‌ڵێن سه‌ره‌تا سه‌ربازانی میسری ته‌قه‌یان به ئاسـماندا کرد بۆ پـێـکدادانه‌که، وه‌لێ پاشـان هه‌ر بۆ پاراسـتنی مۆزه‌خانه‌ی نزیـک شوێنی ڕووداوه‌که پاسه‌وانیان کرد و هه‌روه‌ها ئه‌و ئاگرانیان ده‌کوژانه‌وه که له ئاکامی هه‌ڵدانی بۆمبه‌کانی مۆلۆتۆف که‌وتنه‌وه.
خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت ڕژێمی حوسنی موباره‌ک تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی ڕێی به پـۆلیس و ئاسایشـه نهێنیـیه‌کانی خۆی داوه په‌لاماریان بده‌ن. هه‌روه‌ها ناسـنامه‌ی پـۆلیسـیان نیشـان دا و ده‌ڵێن هی که‌سێـکه له‌وانه‌ی هێرشیان کردۆته سه‌ریان به تێـڵا و چه‌قۆ و جۆره چه‌کی دیکه.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی میسری ده‌ڵێت وه‌زاره‌تی ناوخۆ نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی ئه‌ندامانی به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نی ده‌سـتیان له‌و توندوتیژیانه هه‌بێت.
شه‌وی سێشه‌ممه به‌ڕێز موباره‌ک گوتی ئه‌و خۆی بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی مانگی نۆ کاندید ناکات، به‌ڵام به‌ڵێنی دا تا ته‌واوبوونی ماوه‌ی گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی له پـۆسته‌که‌یدا بمێنێته‌وه.