سه‌رۆکی میسر حوسنی موباره‌ک ڕایگه‌یاند که‌وا کۆتایی به نزیکه‌ی 30 سـاڵ له حوکمڕانی خۆی ده‌هێنێت و به گه‌له‌که‌ی گوت ئه‌و گه‌ڕێـکی دیکه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ناوێت.
حوسنی موباره‌ک شه‌وی سێشه‌ممه له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی وڵاته‌که‌ی گوتی ئه‌و هه‌موو ژیانی خۆی له پـێناو خزمه‌تکردنی میسر و گه‌لی میسردا داناوه. موباره‌ک هیچ ئاماژه‌یه‌کی نه‌کرد به‌وه‌ی نیازی هه‌یه ده‌ستبه‌جێ ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت و وڵاته‌که جێبهێڵێت. له بری ئه‌وه گوتی ئه‌و له‌و ماوه‌یه‌ی له گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیـدا ماویه‌تی کارده‌کات بۆ جێبه‌جێـکردنی ئه‌و هه‌نگاوه گرنگانه‌ی پـێویستن بنرێن بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به شـێوه‌یه‌کی ئاشـتیانه.
ئه‌م وتاره تۆمارکراوه‌ی موباره‌ک سه‌دان هه‌زار میسری توڕه کرد و وای لێـکردن بڕژێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌کانی وڵاته‌که‌یان و داوا بکه‌ن موباره‌ک ده‌موده‌ست ده‌ست له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵبگرێت.
له قاهیره، خه‌ڵـکی له گۆڕه‌پانی ته‌حریر که بووه‌ته ناوه‌ندی خۆپـیشـاندانه‌کان کردبوونه‌وه و دورشمی " بڕۆ بڕۆ ، ئێمه ناڕۆین تا تۆ نه‌ڕۆێت" یان ده‌گوته‌وه.
که‌ناڵی جه‌زیره هه‌واڵێـکی بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا ده‌ڵێت هه‌ر پاش وتاره‌که‌ی موباره‌ک پـێـکدادان له نێوان خۆپـیشـانده‌ران و لایه‌نگرانی حکومه‌ت له شـاری ئه‌سـکه‌نده‌ریـیه ڕوویداوه و ده‌نگی ته‌قه بیسـتراوه، به‌ڵام هیچ ڕاپـۆرتێـک نه‌داروه ئاماژه به‌وه بکات که‌س پـێوه بووبێت.
محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی که‌سـایه‌تی ناوداری ئۆرپـۆزسیۆن به که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CNN ئه‌مه‌ریکایی گوتووه ئه‌و بڕیاره‌ی موباره‌ک بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات داویه‌تی، مانای ئه‌وه‌یه درێژه به مه‌ینه‌تیـیه‌کانی گه‌لی میسری ده‌دات هه‌تاکو مانگی نۆ که بڕیاره تیایدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی بکرێت. گوتیشی ئه‌م قسانه‌ی موباره‌ک فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی که‌سێکه که نایه‌وێت بڕوات.