ده‌یان هه‌زار که‌س ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ناوه‌ندی قاهیره گردبوونه‌وه که بڕیاره له‌وێ خۆپـیشـاندانێـکی یه‌ک ملیۆن که‌سی سـازبکرێت به مه‌به‌سـتی گوشـارخسـتنه سه‌ر سه‌رۆکی میسری حوسنی موباره‌ک تا ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت.
هێزه‌کانی له‌شـکری میسری هێشـتا له هه‌موو ناوچه‌کانی پایته‌خت جێـگیرن، به‌ڵام هیچ کارێـکیان به‌سه‌ر خۆپـیشـانده‌رانه‌وه نیـیه. پـێشـتر له‌شـکر گوتی ئه‌و دان ده‌نێت به‌وه‌ی داواکاریـیه‌کانی گه‌لی میسر ڕه‌وان و په‌یمانی دا ته‌قه له خۆپـیشـانده‌ران نه‌کات.
بڕیاره خۆپـیشـاندانێـکی دیکه‌ی گه‌وره هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه له شـاری ئهسـکهندهریـیهی به‌نده‌ری له باکوری میسر سـازبکرێت.
خزمه‌تگوزاری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان بۆ ڕۆژی دووه‌م ڕاگیرهوه و شه‌قامه‌کانی به‌ره‌و قاهیره ده‌چن گیراون، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌ندێـک وای بۆ ده‌چن هه‌وڵێـکی ده‌سه‌ڵاتداران بێت بۆ ڕێـگه‌گرتن له گوندنشینه‌کان له‌وه‌ی به‌شـداری له خۆپـیشـاندانه‌کانی ناو شـاره‌کاندا بکه‌ن.
خزمه‌تگوزاری ئنته‌رنێتیش هه‌تاکو ڕۆژی سێشه‌ممه بڕابوو و گوگڵیش ڕێـگه‌یه‌کی بۆ به‌شـداربووانی ماڵپه‌ڕی تویته‌ر داناوه تا له ڕێی هێڵێـکی ته‌له‌فونه‌وه په‌یامه‌کانیان بۆ ماڵپه‌ڕه‌که بنێرن.
جێـگری سه‌رۆکی میسری ئه‌وه‌ی له‌م دوایـیانه‌دا به‌ڕێز موباره‌ک دایمه‌زراند گوتی سه‌رۆک ڕایسـپاردووه که‌وا ده‌سـتبه‌جێ ده‌ست به وتووێژ له‌گه‌ڵ هێزه سـیاسـیهکاندا بکات به مه‌به‌ستی چاکسـازی ده‌سـتوری و یاسایی له وڵاته‌که‌دا. عومه‌ر سوله‌یمان که بۆخۆشی ڕاوێژکارێـکی له مێژینه‌ی به‌ڕێز موباره‌که نه‌یگوت گۆڕانکاریـیه‌کان چین که پـێویستن بکرێن و یاخود حکومه‌ت به کام گرووپانه‌وه په‌یوه‌ندی ده‌کات.
ڕۆژنامه‌ی واڵ سـتریت جورناڵ بڵاویکردۆته‌وه که‌وا پارته‌کانی ئۆپـۆزسیۆن گوتوویانه ئه‌وان هیچ دانوسـتاندنێـک ناکه‌ن هه‌تاکو موباره‌ک له ده‌سه‌ڵاتدا بێت.